Accessibility links

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای هه‌رێمی کوردسـتان کۆده‌بێته‌وه‌


پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21 ی دیسه‌مبه‌ر و له‌ ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای و شـاندێـکی یاوه‌ری گه‌یشـتنه‌ شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.

له‌ فڕۆکه‌خانه‌ که‌ریم سـنجاری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ پـێشـوازی ئه‌ته‌لای و شـانده‌ یاوه‌ره‌که‌یدا بوو.

پاشـان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح کۆبۆوه‌.

سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی به‌شیر ئه‌ته‌لای وه‌زیری ناوخۆی تورکیا بۆ هه‌ولێر دوای سه‌ردانه‌که‌ی دوێنێی دێت بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵیـیه‌کانی عێراق و تورکیا و ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی بوونی چه‌کدارانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان په‌که‌که‌ له‌ هه‌ندێـک ناوچه‌ی سـنووری نێوان عێراق و تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا.

جێی ئاماژه‌ پـێدانه‌ سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شیر ئه‌ته‌لای بۆ هه‌رێمی کوردسـتان دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دێت بۆ هه‌ولێر له‌ 30 مانگی ئۆکتۆبه‌ری ڕابردوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG