دوابه‌دوای داخسـتنی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای ده‌سـتوری تورکیا و داوی ئه‌وه‌ی که‌وا حکومه‌تی تورکیا به نیازه که‌مپی شـارۆچکه‌ی مه‌خمور دابخات و به مه‌به‌ستی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ئاگاداربوون له ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی که‌مپه‌که، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران و چه‌ند سه‌رۆک شـاره‌وانیـیه‌کی سه‌ر به ده‌ته‌په گه‌یشتنه که‌مپی مه‌خمور و له لایه‌ن هه‌زاران که‌س و لایه‌نگرانی په‌که‌که و ده‌ته‌په‌وه پـێـشـوازیـیان لێـکرا.
شـانده‌که له به‌رده‌م ئاپـۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌زاران که‌سی ئاماده‌بوو هه‌ڵوێسـتی پارته‌که‌یان له به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌که‌ی حکومه‌تی تورکیا دووپات کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌ته‌په و گه‌لی کورد به هیچ شـێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکات که‌مپی مه‌خمور دابخرێت، وه داخسـتنی ده‌ته‌په‌شـیان به توندی مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار کرد.
هه‌روه‌ها شـانده‌که‌ی ده‌ته‌په سه‌ردانی به‌شیر ئه‌ته‌لای وه‌زیری ناوخۆی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردسـتانیان به پـلانێـکی گه‌وره له دژی گه‌لی کورد وه‌سف‌کرد.
شـایانی باسه سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌و شـانده کوردیـیه له ژێر ڕێوشـوێنێـکی توندی ئاسایشی به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.