سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌یشـتنی بۆ کۆشـکی سـپی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و کێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران که‌وتۆته‌وه له ڕێی گفتوگۆ و دیپـلۆماسـیهت چاره‌سه‌ری ده‌کات، وه‌لێ تا ئێسـتا هیچ گفتوگۆیه‌کی ڕاسـته‌وخۆی به ته‌نها له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته نه‌کراوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سـکه‌نده‌ری شیـکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سـیاسی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت نه‌بوونی گفتوگۆیه‌کی له‌و جۆره خه‌تای ئه‌مه‌ریکاشی تێدایه، چونکه ئه‌مه‌ریکا نهرمیـیهکی ئێجگار زۆری به‌رامبه‌ر به ئێران نواندووه و ئێرانیش ئه‌وه‌ی بۆ به‌هێزی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه و پـێیوایه ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی له ئه‌فغانسـتان و عێراقدا هه‌ن پـێویسـتی به‌وه، بۆیه ئێرانیش له‌سه‌ر ئه‌و لێـکدانهوهیه مامه‌ڵه‌ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه.