گرووپه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی ده‌ڵێن له دوو شـاری ناوه‌ڕاسـتی وڵات هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی که‌سـایه‌تی جودابیری کۆچکردوودا پـێـکیانداداوه.
له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی ئه‌مڕۆ که‌وتوونه‌ته وێزه‌ی دۆست و لایه‌نگرانی ئایه‌توڵڵا حوسه‌ین عه‌لی مونته‌زه‌ری کۆچـکردوو، ئه‌وانه‌ی بۆ یاده‌وه‌ری ناوبراو له شـاره‌کانی نه‌جه‌ف ئاباد و هه‌روه‌ها شـاری ئه‌سفه‌هانی هاوسێی گردبووبوونه‌وه. ئایه‌توڵڵای ناوبراو له دایـکبووی شـاری نه‌جه‌ف ئاباده.
سه‌باره‌ت به پـێـکدادانی نێوان لایه‌نگرانی ئایه‌توڵڵا حوسه‌ین مونته‌زه‌ری، ڕاپـۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن پـۆلیس له شـاری ئه‌سفه‌هان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ڕیفۆرمخوازان گازی فرمێسـک ڕێژ و هه‌روه‌ها داریان به‌کارهێناوه و پـتر له 50 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه و چه‌ندانی دیکه‌شـیان بریندارکردووه.
هه‌واڵه‌کان ده‌شڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی له شـاری نه‌جه‌ف ئاباد چوارده‌وری ماڵی ئایه‌توڵڵا جه‌لال ئه‌لدین تاهیریـیان داوه که که‌سـایه‌تیـیه‌کی ئاینی ڕیفۆرمخوازی ناوداره.
هاوکات گرووپه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆرنی ئێرانی ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس له شـاری نه‌جه‌ف ئاباد به‌گژ ئه‌و که‌سـانه‌دا چوون، ئه‌وانه‌ی دروشـمی دژ به حکومه‌تیان ده‌چڕی.