Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێـک سـزا به‌سه‌ر ئه‌ریتریا ده‌سه‌پـێنێت


ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێـک سـزای به‌سه‌ر ئه‌ریتریا سه‌پاند له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن چه‌ک به‌ یاخیبووانی سۆمالی ده‌دات و هه‌روه‌ها قایل نابێت کێشه‌ی سنووری نێوان خۆی و جیبۆتی چاره‌سه‌ر بکات.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نه‌ 15 ئه‌ندامیـیه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارێـک دا بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی گڕین و فرۆشـتنی چه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ریتریادا و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بلۆکـکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـت و کۆمپانیا که‌ پاشـان ناوه‌کانیان له‌‌ لیستێـکدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

پـێشـبینی ده‌کرێت ناوی ڕێبه‌ره‌ سیاسی و له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌ریتریا له‌ نێو ئه‌و لیسـته‌دا بن.

شایه‌نی باسه‌ 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ده‌نگیان به‌ ئه‌رێ دا و ته‌نها لیبیا به‌ نه‌رێ ده‌نگی دا و چینیش که‌ مافی ڤیتۆی هه‌یه‌ ده‌نگی نه‌دا.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌فریکا ده‌ڵێن ئه‌ریتریا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌داته‌ یاخیبووانی شه‌باب، ئه‌ویش له‌ پـێناو ڕووخاندنی حکومه‌تی سـۆماڵ.

ڕێبه‌رانی ئه‌ریتریاش لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌‌یان ڕه‌تکرده‌وه‌ و داوایان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد سـزایان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پـێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG