دادگایه‌کی ئێران حوکمی 6 سـاڵ زیندانی بۆ گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی پـێشـووی وڵاته‌که‌یان بڕیوه‌ته‌وه به تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووه له‌و خۆپـیشـاندانه‌ی له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له دژی حکومه‌ت سـازکران.
عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زان زاده ڕیفۆرمخوازی ناسـراو له لایه‌ن داگای ئینقیلابی ئێرانه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی ئاڕاسـتهکراوه گوایه له دژی ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران کاری کردووه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ناڵێن که‌ی ئه‌م حوکمه ده‌رچووه.
شـایه‌نی باسه عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زان زاده گوته‌بێژی حکومه‌ت بوو له سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ڕیفۆرمخواز محه‌مه‌د خاته‌می که له نێوان سـاڵانی 1997 بۆ 2005 حوکمڕانی ئێرانی ده‌کرد.
ئه‌م گوته‌بێژه‌ی پـێشـووی یه‌کێـکه له‌و ڕیفۆرمخوازه باڵایانه‌ی که له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی مانگی شه‌شی سه‌رۆکایه‌تی ده‌سـتگیر بکرێت و پاشـان حوکم بدرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئێران به‌م شـێوازی مامه‌ڵه‌کردنه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به ئۆپـۆزسـیۆندا، زیاتر خۆی وه‌ک وڵاتێـکی پـۆلیسی نیشـان ده‌دات.