ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی هه‌وڵێـکی تێرۆریسـتی له لایه‌ن پـیاوێـکی نیجیریـیه‌وه دراوه کاتێـک ویسـتوویه‌تی ئاگر به‌ربداته ته‌قه‌مه‌نیـیه‌ک له ناو فڕۆکه‌یه‌کدا که له ئه‌مسـتردامه‌وه به‌ره‌و دیترۆیت ده‌فڕی.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه ناوی عومه‌ر فاروق عه‌بدول موته‌ڵیبه و ته‌مه‌نی 23 سـاڵه. ده‌شڵێن له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌که نزیـک بۆته‌وه له‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی دیترۆیت بنیشـێته‌وه هه‌وڵی داوه ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی به ته‌واوی بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام شـکستی هێناوه و چه‌ند شـوێنێـکی جه‌سـته‌ی تا پـله‌ی سێ سـووتاوه.
فڕۆکه‌که که هی هێڵی ئاسـمانی نۆرثوێسته و278 سه‌رنشینی له‌سه‌ردا بووه و ژماره‌ی فڕینه‌که‌ی 253 بوو به سه‌لامه‌تی له فڕۆکه‌خانه‌ی دیترۆیت نیشته‌وه. ته‌نها دوو سه‌رنشین به سووکی برینداربوون.
سه‌رنشینه‌کان ده‌ڵێن کاتێـک عومه‌ر فاروق ئاگره‌که‌ی کردۆته‌وه ده‌سـتبه‌جێ ژماره‌یه‌ک سه‌رنشین په‌لاماریان داوه و ده‌سـتگیریان کردووه.
چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن عومه‌ر فاروق گوتوویه‌تی ئه‌و له لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه بۆ ئه‌م هێرشه ڕاسپـێردراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی نه‌هێشـتنی تێرۆر ده‌ڵێن هێشـتا زووه ڕاستیـیه‌که ئاشـکرا بـبێت.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی بێڵ بێرتن گوتی سه‌رۆک باراک ئۆباما فه‌رمانی داوه هه‌موو ڕێوشـوێنێـکی پـێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ پـترکردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان.