ڕۆژی شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا سکرتێری پـێشـووی پارتی یه‌کێتی کورد سوریا له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و پارته‌یان ده‌ستگیرکردووه.
عه‌بدولباقی یوسف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سـیاسی پارتی یه‌كێتی كورد له سوریا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه دوابه‌دوای کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارته‌که‌یان هاتووه که تیایدا داوای مافی ئۆتۆنۆمیـیان بۆ کوردی سوریا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:14 خوله‌كه.