به‌ریتانیا ده‌ڵێت چین هاوڵاتیـیه‌کی به‌ریتانی له‌سێداره‌داوه به تاوانی قاچاخچێتی تلیاک، ئه‌مه‌ش پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوای حکومه‌تی به‌ریتانیا و بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و سـزایه، چونکه ئه‌و مێشـکی ته‌واو نه‌بووه و فێڵیان لێـکردووه و ئه‌و تاوانه‌یان پـێئهنجامداوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاویکردووه هاتووه که‌وا سه‌رۆک وه‌زیر گۆردن بڕاون گوتوویه‌تی ئه‌و به له‌سێداره‌دانی ئه‌کمه‌ل شێخی ته‌مه‌ن 53 سـاڵ دڵـته‌نگ و نا‌ئومێد بووه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌کمه‌ل شێخ‌یش ڕاگه‌یاندنێـکی کورتیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا دڵته‌نگی خۆیان دربڕی به‌رامبه‌ر به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چین بۆ ئه‌و هه‌موو داوایانه‌ی که لێی کرابوو بۆ ڕاگرتنی ئه‌و حوکمه. هه‌روه‌ها گوتیشـیان ئه‌و که‌سێـکی نه‌خۆش بووه و مێشـکی ته‌واو نه‌بووه.
چینیش لای خۆیه‌وه ڕه‌خنه‌ی له به‌ریتانیا گرت و گوتی به‌ڵگه‌ی ته‌واو نیـیه بیسه‌لمێنێت ئه‌کمه‌ل که‌سێـکی نه‌خۆش بووه.
ئاژانسی دهنگوباسی شینوای ده‌وڵه‌تی چینیش له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڵاویکرده‌وه که‌وا چین له به‌ریتانیا ده‌خوازێت وا نه‌کات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان بگه‌یه‌نێت.