Accessibility links

فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت ئه‌و له‌ سـاڵی 2009 دا له‌ ماراسۆنێـکی هه‌میشه‌یـیدا بووه‌ له‌ ناو په‌رله‌مان


فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (الأتحاد) ده‌ڵێت ئه‌و له‌ سـاڵی 2009 دا له‌ ماراسۆنێـکی هه‌میشه‌ییدا بووه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ هۆی ئه‌و مشـتومڕانه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ ئاینده‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کران.

ده‌شڵێت کاری سیاسی وای لێـکردووه‌ له‌ ماڵ و منداڵی دور بکه‌وێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ کاری ڕۆژنامه‌نووسیش دوا بکه‌وێت و چه‌ند جارێـک فریای ئه‌وه‌ نه‌کووتووه‌ سـتوونه‌ تایبه‌ته‌که‌ی خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی الأتحاد ئاماده‌ بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG