Accessibility links

جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه‌ که‌ به‌ هێزی پـێشـمه‌رگه‌ ده‌گوترێت‌ پاسه‌وانانی سـنوور


جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌کانی پاراسـتنی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ گفتوکۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت زۆر له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌ هه‌ڵه‌ هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان به‌ پاسه‌وانانی سـنوور ناوزه‌د ده‌که‌ن، چونکه‌ پاسه‌وانێتی‌کردنی سـنوور به‌ هیچ شـێوه‌یه‌ک ئه‌رکی ئه‌وان نیـیه‌.

به‌ڕێز یاوه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌که‌یدا ده‌ڵێت به‌پـێی بڕگه‌ی پـێـنجی مادده‌ی 121 ی ده‌سـتوری عێراق هه‌رێمی کوردسـتان یان هه‌ر هه‌رێمێـکی دیکه‌ له‌ ناو ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقدا مافی هه‌یه‌ سێ جۆر هێزی چه‌کداری هه‌بێت، ئه‌وانیش (هێزی پـۆلیس) سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (ئاسایش) سه‌ر به‌ ئاسایشی گشتی هه‌رێم، (پـێشـمه‌رگه‌) پاسه‌وانی هه‌رێم. ده‌شڵێت پاسه‌وانانی سـنوور هێزێـکی پـۆلیسه‌ و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی عێراقه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 9:52 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG