باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێت جارێـکی تر ده‌رگای کردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌مه‌نی به شـێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه چاره‌سه‌ری هه‌ڕه‌شی ئاسایشیـیان کرد که‌وا بووه مایه‌ی داخسـتنی باڵوێزخانه‌که بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ.
ڕاسـپـێردراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له سه‌نعا گوتی یه‌مه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌ی کردووه، ئه‌مه‌ش به ئه‌نجامدانی کردارێـکی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تێرۆریزمی ڕۆژی دووشه‌ممه له باکوری سه‌نعا.
باڵوێزخانه‌که هه‌روه‌هاش هۆشـداری دا که‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریزمی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له یه‌مه‌ن هێشـتاش هه‌ر به‌رزه.
باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیاش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کرایه‌وه، به‌ڵام به‌شی خزمه‌تگوزاری گشـتی ڕاگرتووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و به‌ریتانیا باڵوێزخانه‌ی خۆیان داخست له‌به‌ر هۆشـداری شیانی ئه‌نجامدانی په‌لامارێـکی ئه‌لقاعیده.
یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌کان له کردارێـکی له باکوری هه‌رێمی ڕه‌حاب دوو ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده‌یان کوشـتووه که‌وا به‌رپـرسیاری هه‌ڕه‌شه‌که بوون.