پـۆلیس له هه‌رێمی کشـمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان چوارده‌وری ئۆتێلێـکیان له ناو جه‌رگه‌ی شـاری سرینه‌گار داوه، واته له‌و شـوێنه‌ی کۆمه‌ڵێـک له چه‌کداران له ده‌مێـکی پـێشوهختی ئه‌مڕۆدا پـۆلیسێـکی هیندیان کوشت و چه‌ند که‌سێـکی سڤیلیان بریندارکردبوو.
به‌رپـرسـانی ئاسایشی هیندی ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس ده‌سـتڕێژ له میلیشـیاکان ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵـکانی سڤیل له شـوێنی ڕووداوه‌که دور بخه‌نه‌وه. هێرشه‌که له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا ده‌سـتیپـێکرد له‌و ده‌مه‌ی میلیشـیاکانی سه‌ر به جه‌معیه‌ت ئه‌لموجاهیدین ده‌سـتڕێژیان له هێزه‌کانی پـۆلیسی هیندی کرد و هه‌نارۆکیان تێـگرتن.
هاوکات ئاژانسی سه‌ره‌کی هه‌واڵه‌کانی هیندی ده‌ڵێت به‌رپـرسـانی پایه به‌رزی هیندی بڕوایان وایه گرووپی له‌شـکر ئهلتیبهی بنکه له پاکسـتان ده‌سـتیان له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌بووبێت.