بڕیاره کۆشـکی سپی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی کرسـمسـدا بڵاوبکاته‌وه.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گێبس ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان ئه‌و زانیاریـیانه له‌سه‌ر ئه‌و کابرا نایجیریـیه بڵاوده‌که‌نه‌وه که هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی دا له کاتێـکدا له دیترۆیت نزیک ده‌بووه‌وه.
چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆک باراک ئۆباماش وتارێـک له‌و باره‌یه‌وه پـێشـکه‌ش به ئهمهریکایییهکان بکات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی جێمس جۆنز به ڕۆژنامه‌ی USA Today ده‌ڵێت که ئهمهریکایییهکان سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێت له کاتێـکدا بۆیان ده‌ربکه‌وێت چ هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویداوه، به‌ڵام ده‌شڵێت سه‌رۆک ئۆباما په‌یوه‌سـته به چاره‌سه‌رکردنی کێشـهکانهوه.