ڕۆژی دووشه‌مه 9 ی به‌فرانبار به‌رامبه‌ر به 28 ی دێسامبری 2009 ی زاینی بێژه‌ر و وه‌رگێڕ ته‌ها عه‌تیقی له وڵاتی سویس له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌ڕێز عه‌تیقی له ڕۆژی 23 ی ڕێبه‌ندانی 1327ی هه‌تاوی له شاری سابڵاخ له دایک‌بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی فێردوسی و خوێندنی ناوه‌ندی له قوتابخانه‌ی "ابن سینا" ته‌واوکرد.
ساڵی 1347 ده‌چێته زانکوی ته‌ورێز و له جۆزه‌ردانی 1352 له به‌شی جوغرافیای ئابووری و ئینسانی به‌کالۆریۆس وه‌رده‌گرێت. وه‌ک ماموستا له قوتابخانه‌کانی شاری سابڵاخ وانه‌ی گوتۆته‌وه. هه‌ر له ئه‌و ساڵانه‌شدا له ڕادێۆ ته‌له‌ڤزیونی مه‌هاباد، یانی پـێش شۆڕشی 1357 هه‌تاوی (1979) پرۆگرامی "خاو و خێزانی" ئاماده و میواندارێتی کردووه.
به دوای شۆڕش و له ساڵی 1359 هه‌تاوی کاری ڕاگه‌یاندنی له "ده‌نگی کوردستانی ئێران" درێژه پـێداو و له به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕادیۆ و هه‌روه‌ها میوانداری پروگرامی "وه‌ڵامی نامه‌ی گوێگرکان بوو.
سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1373 ی هه‌تاوی1994 ی زاینی له هه‌نده‌ران له پێشدا له‌وڵاتی سوید و پاشان له وڵاتی سویس خۆ ده‌گرێته‌وه.
کاک ته‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کتێبی" کورته مێژووی جووڵانه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیـیه‌کانی گه‌لی کورد" له نووسینی دوکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له فارسی‌یه‌وه بۆ کوردی وه‌رگێڕا.
به له‌ده‌ست چوونی ته‌ها عه‌تیقی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کێک له پڕ ئه‌زمون‌ترین پسپۆرانی له به‌شی ڕاگه‌یاندن له کیس دا. یادی هه‌ر به خێر بێت.
هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان کردووه بۆ ئاوڕدانه‌وه له ژیانی و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
ئه‌حمه‌د شێربه‌گی.
خه‌دیجه مه‌عزوری.
کاک هه‌یاس.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 47:42 خوله‌كه.