کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن له شاری که‌راچی نێوه‌ندی بازرگانی پاکستان چه‌ند میلیتانێـک به هه‌ڵه بۆمبێکیان به خۆیاندا ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌و خانووه‌ی تیایدا بوون به سه‌ریاندا ڕووخاوه و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون.
شاره‌زایانی بۆمب ڕۆڵێکی یارمه‌تی ده‌ریان هه‌بوو له گه‌ڕان به نێو دار و په‌ردوی خانووه‌که‌دا. پۆلیس ده‌ڵێت هه‌ندێـک له قوربانیه‌کان میلیتانن و به لایه‌نی که‌م 2 گومانباریش ده‌ستگیرکراون.
هاوکات کاربه‌ده‌ستان چه‌ک و هه‌نارۆك و پشتێنی بۆمبی خۆکوژیـیان له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی پاکستان ڕه‌حمان مه‌لیک ڕایگه‌یاند هه‌ندێـک له که‌سـانی نێو ئه‌و حه‌شارگه‌یه له دۆڵی سواته‌وه هاتوون.
شایانی باسه له‌شکری پاکستان له مانگی چواری ڕابردوودا ئۆپهراسـیۆنێکی له‌و هه‌رێمه‌دا ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی تاڵیبان له‌وێ، له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا به ملیۆنان که‌س ماڵه‌کانی خۆیان جێهێشت.