Accessibility links

پانۆراما: دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 25 ی ‌حه‌وتی ساڵی 2009 دا یه‌کێ له‌و پێشبینیانه‌ی ده‌کران له‌گه‌ڵ گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئه‌وه‌ بوو پێکهاته‌ی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمه‌که‌ هه‌نگاوی ڕژد بنێت ڕوه‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و ئه‌مه‌ش ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و جوگرافیایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌ن و لایه‌نکاری له‌و هه‌رێمه‌ خودموختاره‌ی عێراقدا دروستی‌کردووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ کابینه‌ی پـێنجی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی پێکهات به‌ڵام ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌میدا بوون که‌م نه‌بوون. هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا واته‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ زۆر بۆنه‌دا جه‌خت له‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ ته‌واوه‌تییه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌کان باسی لێوه‌ ده‌که‌ن ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت واته‌ پاش نزیکه‌ی پێنج مانگ له‌ ته‌مه‌نی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هێشتا تانوپۆی ئه‌و دوو ئیداره‌ییه‌ به‌ حکومه‌ته‌وه‌ ماوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 12:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG