سه‌رۆکی ئاژانسی زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا CIA داکۆکی له ئاژانسه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی که له مانگی ڕابردوودا له ئه‌فغانسـتان کرا و 7 کارمه‌ندی ئاژانسه‌که‌ی تیایدا گیانیان له‌ده‌سـتدا له ئه‌نجامی که‌م‌ته‌رخه‌می ئاژانسه‌که‌یه‌وه نه‌بووه.
له وتارێـکدا که ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆسـتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، لیۆن په‌نێتـتا ده‌ڵێت کارمه‌نده‌کانی CIA ده‌بێت هه‌روه‌ک سه‌رباز ڕوبه‌ڕوی دوژمنێـکی دڕنده بـبنه‌وه و هه‌ندێـک جار زۆر له‌سه‌ریان بکه‌وێت.
ده‌شڵێت کارمه‌نده‌کانی ڕێ‌وشـوێنی پـێویسـتیان گرتبووه‌به‌ر، وه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هێرشبه‌ره‌که له شـوێنێـکی دور له کارمه‌نده‌کانی دیکه‌ی ئاژانسه‌که‌ی ڕاگیراوه و له‌و ده‌مه‌ی ویسـتوویانه بیپـشـکنن خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا له زاری کاربه‌ده‌سـتانی CIA بڵاوی‌ده‌که‌نه‌وه که‌وا ئه‌و خۆکوژه پـزیشـکێـکی ئوردنی بووه و کاری بۆ ئه‌وان و ئه‌لقاعیده ده‌کرد.
لیۆن په‌نێتـتا ده‌ڵێت CIA ناتوانێت کاره سه‌رکه‌وتووه‌کانی خۆی ئاشـکرابکات، وه ده‌ڵێت ئه‌وه‌شه وا له توندڕه‌وان ده‌کات کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت.