ڕێبه‌رێـکی ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌کانی حکومه‌ت ناتوانن ڕێبازی ڕیفۆرمکردن ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی که له ماڵپه‌ڕێـکی ئۆپۆزسـیۆندا هاتبوو که‌وا چه‌ند چه‌کدارێـک په‌لاماری ئۆتۆمبێلی ئه‌و ڕێبه‌ره‌یان داوه.
کاندیدی پـێشـووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران مه‌هدی که‌ڕووبی له ماڵپه‌ڕی سه‌حام نیوزی پارتیـیه سـیاسیـیهکهیدا گوتوویه‌تی حکومه‌تی ئێران ناتوانێت به ناوی ئاینه‌وه خه‌ڵـک سه‌رکوت بکات. مه‌به‌سـتی که‌ڕووبی به‌یانـنامه‌کانی مه‌لا توندڕه‌وه‌کانه که‌وا داوایان له ده‌زگای دادپه‌روه‌ری کردووه ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆن سـزا بده‌ن بۆ به گوته‌ی ئه‌وان شه‌ڕکردنی دژی خودا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ماڵپه‌ڕی پارتیـیه‌که‌ی گوتی ئۆتۆمبێله زرێپـۆشـهکهی که‌ڕووبی له لایه‌ن خۆنیشـانده‌ران و میلیتانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه ته‌قه‌ی لێـکرا. ماڵپه‌ڕه‌که ئه‌وه‌شی گوت که زیان به‌ر که‌ڕووبی نه‌که‌وتووه، ته‌نیا په‌نجه‌ره‌کانی ئۆتۆمبێله‌که‌ی زیانی به‌رکه‌وتووه. ماڵپه‌ڕه‌که گوتی ته‌قه‌کردنه‌که ڕوویدا هه‌ر که که‌ڕووبی ویسـتی باڵه‌خانه‌یه‌ک له شـاری قه‌زوین جێبهێڵێت که پـۆلیسی دژ به ئاژاوه یاوه‌ری ده‌کرد. ده‌ڵێت نزیکه‌ی 500 خۆنیشـاندهر ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌که‌یان دابوو که که‌ڕووبی لێی‌بوو بۆ به‌شـداریکردن له پـرسه و ماته‌مینی خۆنیشـاندهرێـکی کوژراوی ئۆپـۆزسـیۆن.