Accessibility links

سـاڵح موتڵه‌گ ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ دژی دراوه‌ به‌ به‌رنامه‌ بووه‌


سـاڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رچووه‌ بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق له‌ لایه‌ن که‌سێـکه‌وه‌ دراوه‌ که‌ پـێشـتر بۆ چه‌ند مانگێـک له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌ به‌ تاوانی سه‌رپه‌رشـتیکردنی کاروباره‌کانی ئه‌و ده‌سـته‌ و تاقمه‌ تایبه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها به‌ تاوانی دانی ناوی فڕۆکه‌وان و گه‌وره‌ ئه‌فسـه‌رانی له‌شـکری پـێشـووی عێراق به‌و ده‌سته‌ و تاقمه‌ تایبه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به‌ هێزی قودسی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ تا له‌ناوبـبرێن. موتڵه‌گ ده‌شڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی کێشه ئاینزایـیه‌کانی عێراقه‌وه‌یه‌ و له‌ په‌راوێزنانی عه‌ره‌بی سـووننه‌ی عێراقیـیه‌ و کارێـکی به‌ به‌رنامه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌.

به‌ڵام عه‌لی ئه‌لئه‌دیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی پارتی ئه‌لده‌عوه‌ باڵه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی موتڵه‌گ باسی لێوه‌ ده‌کات وا نیـیه‌.

به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی هه‌ردوو گفتوگۆکه‌ ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:36 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG