دانیشتووانی خۆجێیی له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیـیه بیانیـیه‌کان ته‌قه‌یان له خۆپـیشاندانێک کردووه و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکیان بریندار کردووه.
ناتۆ دانی ناوه به‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له شوێنی گردبوونه‌وه‌که‌دا بوون له ناوچه‌ی گه‌رمه شێری هه‌رێمی هێلماند، به‌ڵام ده‌شڵێت سێره گرێکی یاخیبووان ته‌قه‌ی له ناو خه‌ڵکه‌که کردووه. ناتۆ ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی ئه‌و سێره گرهیان ده‌ستنیشان کردووه و کوژراویشه.
له ڕاگایاندنهکهی ناتۆدا هاتووه ته‌قه‌ی تر نه‌کراوه و که‌سی تریش زامار نه‌بوون.
هه‌ر وه‌ک ناتۆ له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێکردووه ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی نۆزاد له هێلماند له ئاکامی دوو هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان شازده گومانباری یاخیبووان کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یه‌کێـک له موشه‌که‌کان له ماڵێکی داوه که ژماره‌یه‌کی زۆری یاخیبووان خه‌ریکی دروستکردنی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه بوون، وه گوتووشـیانه له هێرشی دووه‌مدا سێ چه‌کدار له ناوچه‌ی ناد عه‌لی کوژراون.
هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ناتۆ ده‌شڵێن هیچ که‌سێکی سیڤیل له‌و دوو ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیانیان پێنه‌گه‌یشتوه.