بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له وڵاتی هایتی داوه که به گوڕترین بومه‌له‌رزه داده‌نرێت له ماوه‌ی زیاتر له 200 سـاڵدا له‌و ناوچه‌یه‌ی دابێت و بۆته مایه‌ی وێرانبوونی به‌شێـکی زۆری ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌کاندا قه‌تیس کردووه.
پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌ممه بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7 پله به پـێوانه‌ی ڕێخته‌ر و له قوڵایی 10 کیلۆمه‌تر له ناوچه‌یه‌کی دا که 16 کیلۆمه‌تر له Port-au-Prince ی پایته‌ختی هایتیه‌وه دوره، وه به دوایدا چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی دیکه ڕوویانداوه که به‌هێزترینیان هێزه‌که‌ی گهشـتبووه 5.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر.
به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه هاتوون و هه‌روه‌ها قسه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌که‌یان به چاوی خۆیان دیوه ده‌ڵێن زۆربه‌ی به‌شی شـاره‌که وێران بووه و ته‌رمی قوربانیـیه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا که‌وتوون. کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئهلیکتریـک و په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری شـاره‌که‌دا بچڕاوه و ئه‌وه‌ش وایکردووه نه‌توانرێت به وردی ئاستی زیانه‌کان بزانرێت.
سه‌رۆکی هێزی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت باره‌گاکه‌یان له هایتی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که داڕماوه. ده‌شڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـک له ده‌می بومه‌له‌رزه‌که‌دا له ناو باڵه‌خانه‌که‌دا بوون و که‌سی لێ ڕزگاری نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت داڕماون، له‌وانه کۆشـکی سـه‌رۆکایه‌تی.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڵێنیان داوه کۆمه‌کی فریاگوزاری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماده‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌رده‌بڕێت بۆ کۆمه‌کردنی گه‌لی ئه‌و وڵاته هه‌ژاره له‌م کاره‌سـاته‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه.
بانکی ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بڕیاری داوه دهسـتبهجی 200 هه‌زار دۆلار ته‌رخان بکرێت بۆ ناردنی یارمه‌تی وه‌کو خۆراک و ئاو و داوده‌رمان بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ژاره‌ی ناوچه‌ی کاریبی.
هه‌ندێـک له هاوڵاتیـیان تویته‌ر و فه‌یسبوک به‌کارده‌هێنن بۆ ناردنی وێنه‌ی زیانه‌کان بۆ ده‌زگاکانی هه‌واڵ.ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێی هایتی هاوڵاتیان له کۆماری دۆمونیکان هه‌سـتیان پـێـکردبوو، هه‌ربۆیه چه‌ندان که‌س له‌وێ ڕایانکردبووه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان له‌و ده‌مه‌ی کاریگه‌ری زه‌وی له‌رزه‌که په‌نجه‌ر و دیوارهکانیانی هه‌ژاند.