به پێی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد که‌مال ئولیایی له شاری تاران به شیوه‌یه‌کی گومان‌لێکراوانه کوژراوه.
هه‌ر به پـێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئولیایی له شاری تاران خه‌ریکی کاروکاسپـی خۆی بووه و دوای کوژرانی ته‌رمی ناوبراو له لایه‌ن هیزه‌کانی ئاسایشی ئێرانه‌وه له گۆرستانی "بهشت زهرا" له تاران به خاک سپـێرداروه.
که‌مال ئولیایی برای ئه‌رسه‌لانی ئولیایی‌یه که سـاڵی پار بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ درابوو و ئێستا به 16 ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه.
له وتووێژێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌نده‌ریاری ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌نده‌ریاری ده‌ڵێت هیزه‌کانی ڕژیم 15 ڕۆژان پاش کوژرانی به بنه‌ماڵه‌ی که‌مال ڕاده‌گه‌یه‌نن که مافی ئه‌وه‌یان نیـیه ته‌رمی کوڕه‌که‌یان بۆ شوێنی تر ڕابگوێزن.
هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی وتووێژه‌که‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:13 خوله‌كه.