Accessibility links

پانۆراما: هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق له‌ کۆمه‌ڵـگای کوردیدا


به‌سـتنی ژیانی هاوسه‌ری یه‌کێـکه‌ له‌ بڕیاره‌ گرنگه‌کانی ژیانی مرۆڤ که‌ به‌ لای هه‌ندێـکه‌وه‌ گرنگترین بڕیاره‌ و به‌ لای هه‌ندێـکیشه‌وه‌ له‌وه‌ گرنگتر چۆنێتی به‌رده‌وامی‌دانه‌ به‌و ژیانی هاوسه‌رێتیـیه‌.

ژیانی هاوسه‌رێـتی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵـێک بنچینه‌ بونیاد ده‌نرێت له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ لێـک‌تێـگه‌یشـتنی نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌که‌یه‌ و بوونی زمانی ئاخاوتن له‌ نێوانیاندا و گفت‌وگۆکردنه‌، ئه‌وجاش مه‌سه‌له‌ ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و په‌روه‌رده‌یی و هزریـیه‌کان و چه‌ندان هۆکاری تریش هه‌ن ئه‌م ژیانی هاوسه‌رێتیـیه‌ تۆکمه‌ ده‌که‌ن.

هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش به‌ دیوه‌که‌ی تریدا زۆر جاران وه‌ک شاره‌زا ده‌ڵێن ده‌بنه‌ هۆکار بۆ جیابوونه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی یان ئه‌وه‌ی پـێی ده‌گوترێت ته‌ڵاقدان.

ته‌ڵاق ئه‌وه‌ی له‌ ئایندا به‌ قێزه‌وه‌ن‌ترین ڕێـگه‌پـێدراو بۆ مرۆڤ ناودێر ده‌کرێت و له‌ کۆمه‌ڵـگاشـدا به‌ دیارده‌یه‌کی نه‌خوازراو سه‌یر ده‌کرێت .... جیابوونه‌وه‌یه‌کی یاسایـیانه‌یه‌ له‌ نێوان دوو هاوسه‌ردا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG