پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌شی ئێران، ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد بۆ گه‌ڕێـکی دیکه پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی گرته‌وه ده‌ست، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی به‌رفراون ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه که به مه‌ترسیدارترین ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له ئێران له پاش شـۆڕشی ئیسلامی له سـاڵی 1979 دا. تا ئێسـتا به ده‌یان کوژراون و بریندارکراون و به سه‌دانیش ڕاپـێـچی زیندانه‌کان کراون و ژماره‌یه‌کیشـیان دادگاییکراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شـدا ئۆپـۆزسیۆن که‌ی بۆنه‌یه‌کی بۆ بڕه‌خسێت دێنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌کان و درێژه به ناڕه‌زایییه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران دکتۆر مه‌سعود عه‌لی موحه‌مه‌دی زانای ناوه‌کی ئێران له هێرشێـکی ئاڵۆزدا له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوژرا. وه‌ک باسی لێوه ده‌کرێت دکتۆر مه‌سـعود یه‌کێـک بووه له‌وانه‌ی پـشـتیوانیان له ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆن کردووه. به‌پـێی شیـکهرهوانی سیاسی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌و کاره هه‌سـتاون، ئه‌ویش یه‌که‌م بۆ تاوانبارکردنی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل به‌و هێرشه و دووه‌م بۆ ڕزگاربوونیان له که‌سێـکی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن.
ئه‌مانه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان شـایان پاشـا سـازیکرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتان له ئه‌مه‌ریکا.
خاتوو به‌دری ته‌وحیدی، ئه‌ندامی ڕێـکخراوی مافی ژنی کورد و مافی مرۆڤ له سوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:45 خوله‌كه.