میدیای ئێرانی ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له پشت ته‌قه‌لێکردن و کوژرانی دادپارێزێکی خۆجێییه‌وه بن.
هێرشبه‌ران دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه والی حاجی قولیزادهیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری خۆی باکوری ڕۆژئاوای ئێران کوشتووه، وه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به‌هۆی په‌یوه‌ندی هه‌بوونه‌وه به کوژرانی ئه‌و دادپارێزهو چوار که‌سیان ده‌ستگیر کردووه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئیسنا له زاری کاربه‌ده‌ستێکی خۆجێییه‌وه ده‌ڵێت هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی له‌و کوژرانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌لی موسه‌وی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناوچه‌که گوتوویه‌تی گومانی وایه پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردستان واته پژاک به‌رپرس بێت له‌و کوژرانه.
ئه‌م ڕێکخراوه په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوه هه‌یه واته په‌که‌که.
له چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه کۆماری ئیسـلامی ئێران شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵداوانی جودابیر ده‌کات له ناوچه‌کانی کورده‌کاندا.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ره‌نسا له زاری فاخیر عه‌لی نیکبه‌خت که کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانه ده‌ڵێت پژاک به‌رپرسێتی خۆی له‌و کوژرانه ڕاگه‌یاندووه.
کوژرانی ئه‌م دادپارێزه نزیکه‌ی یه‌ک هه‌فته پاش کوژرانی پرۆفیسۆرێکی فیزیای زانکۆی تاران دێت که به‌هۆی بۆمبێکی ڕیمۆت کۆنترۆڵه‌وه له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا له پایته‌ختی ئێران کوژرا.