یه‌کێتی دیموکراتیـکی خوێندکارانی کورد له ڕاگهیهندراوێـکیدا ده‌ڵیت حه‌وتووی ڕابردوو له ماوه‌ی ڕێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی خوێندکارێکی کورد، ئیبراهیم لوتفوڵڵایی له گۆڕستانی محه‌مه‌دی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو 9 که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی گیران که هێشتا چواریان ئازاد نه‌کراون.
ئه‌سعه‌د باقری سکرتێری پـێشـووی یه‌کێتی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد و ئه‌ندامی ئێستای ئه‌و یه‌کێتیـیه ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی قانونی داوای ڕوون کردنه‌وه‌ی هۆی مه‌رگی لوتفوڵـڵایی ده‌که‌ن و هه‌م ئازادکردنی گیراوه‌کان ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.