سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر باراک ئۆباما به ڕێـژه‌یه‌کی به‌رزی پـشـتگیری جه‌ماوه‌ری سـوێندی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی خوارد و مزگێنی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی له مێژووی ئه‌مه‌ریکای تۆمارکرد وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکایی.
په‌یامی سه‌رۆک ئۆباما له‌مه‌ڕ گۆڕان له‌سه‌ر ئاسـتی کاروباری ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له نێو ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریکایـیدا هه‌بوو. هه‌ر بۆیه پـتر له یه‌ک ملیۆن که‌س له بۆنه‌ی ڕێوڕه‌سـمی وه‌رگرتنی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تیدا، ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 20 ی مانگی یه‌کی سـاڵی پاردا به‌ڕێوه‌چوو خه‌ڵـکانێـکی زۆر ڕژانه نێو واشـنتنی پایته‌خته‌وه.
به‌ڵام ئێسـتا و دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ک سـاڵ پـشـتگیری هاوڵاتیـیانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ڕووی له که‌مبوونه‌وه کردووه و سـیاسه‌ته‌کانی نێوخۆی ڕوبه‌ڕووی ئۆپـۆزسـیۆن بۆته‌وه، به تایبه‌ت له‌مه‌ڕ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری گرفتاوی وڵات و هه‌روه‌ها په‌سه‌ندکردنی بڕیاری چاکسـازی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی ته‌نانه‌ت هه‌ره پـشـتیوانکارانی دڵـسـۆزی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌وانیش نائومێدی خۆیان ده‌ربڕی به‌هۆی له‌به‌ر دانه‌واندنی له‌مه‌ڕ چاکسـازی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی و هه‌روه‌ها بڕیاری بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ئه‌فغانسـتان.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه باراک ئۆباما ڕوبه‌ڕووی چه‌ندان ئاسته‌نگ و گرفت بۆته‌وه له‌وانه داڕمانی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌کانی تۆڕی قاعیده و تێرۆریزمی جیهانی و خرابوونی ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی داخسـتنی به‌ندیخانه‌ی گۆانتانامۆ به‌ی ده‌رکردووه که له ماوه‌ی یه‌ک سـاڵدا دابخرێت، به‌ڵام ماوه‌که تێپه‌ڕی و هێشـتا فه‌رمانه‌که‌ی جێبه‌جێ نه‌کراوه.