ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که ڕێبه‌رانی باڵای عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵادا کۆده‌بـنه‌وه. بڕیاره مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانیش به‌م زووانه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵا کۆبـبێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سـامی شـۆڕش نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانانه هه‌ر هه‌موویان به پـله‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌ندیـیان به قۆناغی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقه‌وه هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:33 خوله‌كه.