Accessibility links

جۆرج میچڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌


نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ ئه‌مرۆ له‌ که‌ناری خۆرئاوا وتووێژی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی کرد، وه‌ک هه‌و‌ڵێـک بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینه‌یـیه‌کان.

ڕۆژی پـنجشه‌ممه‌ش جۆرج میچڵ به‌ جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رۆ‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل کۆبۆ‌وه‌.

به‌ر له‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ شیمۆن پێرسی سه‌رۆکی ئیسرائیلی کۆبـبێته‌وه‌، نێردراوی ئه‌مریکا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی ئه‌و دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێت که‌ تێکۆشان له‌ پـێناو ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، کارێکی ئاڵۆز و هه‌روه‌ها سه‌خت و دژواره‌.

شـایانی باسه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم Time magazine به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕوبوونی سـاڵێـک به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌مان ڕاوبۆچوونی ده‌ربڕی. گوتیشی هێنانی هه‌ردوو ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن کارێـکی زۆر قورس و گرانه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG