به‌پـێی دواترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور، له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و به تایبه‌تیش له پاش ڕۆژی 25 ی حه‌وتی ساڵی 2009 دا پـێشـێلکاریـیه‌کان به‌رامبه‌ر میدیای سه‌ربه‌خۆ و ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد له هه‌رێمه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه.
هه‌ر له‌م ڕاپۆرته‌دا په‌یامنێرانی بێ‌سنور هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار واته یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان به به‌رپرس ده‌زانێت له‌و پـێشـێلکاریانه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌و پێشێلکاریانه کراون که به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان کراون له‌وانه سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، قادر نادر، ئیحسان مه‌لا فواد و هه‌روه‌هاش نه‌به‌ز گۆران که هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پـێشـێلکاریـیان به‌رامبه‌رکراوه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی زیادبوونی ئه‌م پـێشـێلکاریانه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه بوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:31 خوله‌كه.