کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن حکومه‌تی هایتی ڕایگه‌یاندووه که‌وا قۆناغی گه‌ڕان و پـشـکنینی ژێر داروپه‌ردوی شـوێنه داڕماوه‌کانی ئاکامی بوله‌رزه‌که کۆتایی‌پـێهاتووه. هاوکات هه‌وڵه‌کانی گه‌یاندنی خۆراک و ئاو و پـێداویسـتی پـزیشـکی بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی هایتی ڕوو له زیادبوونه و به هه‌زاران له دانیشـتووانی پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌خت به‌ره‌و ئه‌و خێوه‌تانه بار ده‌که‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که‌یاندا بۆیان دابهسـتوون.
ڕۆژی هه‌ینی ئۆفیسی کاروباری مرۆڤایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی تیمه‌کانی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی 132 که‌سیان له ژێر داروپه‌ردوی شـوێنه ڕووخاوه‌کاندا به زیندوویی ڕزگارکردووه.
ڕۆژی هه‌ینیش و پاش 10 ڕۆژ له قه‌ومانی ئه‌و کاره‌سـاته تیمه‌کانی فریاگوزاری توانیان 2 که‌سی دیکه‌ش له پـۆرت ئۆ پـرنس ڕزگار بکه‌ن که یه‌کێـکیان ژنێـکی ته‌مه‌ن 84 سـاڵه و ئه‌وی دیکه‌یان پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 22 سـاڵه.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت حکومه‌تی هایتی پـشـتڕاستی کردووه که‌وا زیاتر له 111 هه‌زار که‌س تا ئێسـتا زانراوه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که گیانیان له‌ده‌سـتداوه و پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌که بگاته 200 هه‌زار که‌س.