پـۆلیسی تورکیا 60 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی قهدهغهکراوبن واته په‌که‌که، یان هاوکاری په‌که‌که‌یان کردووه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئاناتۆلیا له تورکیا ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکردنه‌کان هاوکاتی زنجیره‌یه‌ک هێرش کراون له سه‌رانسه‌ری ناوچه کوردیـیه‌که‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌هاش له ئسـته‌نبوڵ گه‌وره‌ترین شـاری تورکیا.
ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه دوابه‌دوای ئۆپه‌راسـیۆنه هاوشـێوهکهی مانگی دوازده‌ی تورکیا هات که پـۆلیسی تورکیا هێرشـیان کرده سه‌ر ماڵه‌کانی ئه‌وانه‌ی پـێان ده‌ڵێن گومانبارانی جودایی خوازی کورد و 31 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد.
زۆرێـک له‌و گیراوانه شـاره‌وانی شـاره‌کانی که زۆربه‌ی دانیشـتووانیان کوردن و هه‌مووشیان ئه‌ندامی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراسی کورده‌کان بوون، واته ده‌ته‌په که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌م پارتیـیهش قه‌ده‌غه‌کرا.