Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان کۆده‌بێته‌وه‌


باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی باکوری عێراق کۆبۆوه‌.

له‌و باریه‌وه‌ گوته‌بێژی کۆشـکی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما هانی مه‌سـعود بارزانی دا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان ئه‌وانه‌ی عێراق که‌رت که‌رت ده‌که‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ شـوێنی بنیادنه‌ر بگرێته‌به‌ر. سه‌رۆک ئۆباما گوتی به‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێبازه‌ ده‌سـتکه‌وته‌کانی ئاسایشی له‌ عێراقدا پـته‌و ده‌بن و هه‌روه‌ها شـیانی ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌ گۆڕی عێراق بـبێته‌ پـێـشه‌نگی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما پـشـتگیری به‌هێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی دووپاتکرده‌وه‌ بۆ پشـتگیری له‌ کوردسـتانێـکی ئارام و گه‌شـاوه‌ و خودموختاری له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێـکی یه‌کگرتوودا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG