پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رۆک باراک ئۆباما له وتاری ئه‌مشه‌ویدا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا سه‌نگی بخاته سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری وڵات، له‌وانه داواکاریـیه‌کی له کۆنگرسی په‌یوه‌ست به ڕاگرتنی 3 سـاڵ بۆ خه‌رجیـیه‌کانی چه‌ندان پـرۆگرامی خۆجێی، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕوو له ههڵـچووی له‌نگی بوجه‌ی وڵات.
سه‌رۆک ئۆباما وتارێـک پـێشـکه‌ش به کۆنگرس ده‌کات و له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا په‌خش ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌دایه ڕێژه‌ی پـشـتگیری جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌رۆک ڕوو له که‌مبوونه‌وه کردووه و هه‌روه‌ها هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێکاریش له ئه‌مه‌ریکادا گه‌یشـتۆته 10% .
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ریکا له ژێر فشـاردایه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسـتی خه‌رجیـیه‌کان. له هه‌مان کاتدا کۆشـکی سـپی له هه‌وڵی خولقاندنی کاردایه و هه‌روه‌ها له هه‌وڵ و کۆشـشی ئابوری داڕماوی وڵاتدایه.
ڕۆبه‌رت گیبسی به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌دا به زۆری سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر چۆن ئابوری ئه‌مه‌ریکا بخاته‌وه گه‌ڕ و هه‌روه‌ها وه‌بیری ئهمهریکایـیهکانیشی ده‌هێنێته‌وه که پـرۆگرامه‌کانی له ماوه‌ی یه‌که‌م سـاڵی پـۆسـتهکهدا خستنیـه گه‌ڕ ئابوری له کاره‌سـات به دور ڕاگرتووه.