Accessibility links

عێراق و ئێران له‌ وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆک ئۆبامادا


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئێران به‌رده‌وامڕوبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجام ده‌بێت له‌ کاتێکدا داواکاری نێونه‌ته‌وه‌یی پشت‌گوێ ده‌خات بۆ ڕاگرتنی به‌شه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی.

له‌ یه‌که‌م وتاری ساڵانه‌یدا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز ئۆباما گوتی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر یه‌کگرتوو بوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی له‌ په‌راوێزنانی ئێران له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی قه‌یرانی ناوه‌کی.

ئێران سێ کاتی دیاریکراوی پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی پشت‌گوێ خستووه‌ بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.

له‌ وتاره‌که‌یدا سه‌رۆك ئۆباما به‌ڵێنیشیدا هه‌موو هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق تا مانگی هه‌شت له‌ عێراق ده‌ره‌چن. سه‌رۆک گوتیشی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردن له‌ حکومه‌تی عێراق له‌ کاتێکدا هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی ده‌ستپـێـده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG