یه‌که‌مین وتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کاتێـکی سه‌ختی ڕه‌وشی ئابوری وڵاته‌که و تێوه‌گلانی به دوو شه‌ڕی گه‌وره و له میانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نۆی تیرۆردا هاتووه.
له کاتێکدا ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکیان ده‌کرد، چاودێران و شیکهرانی سیاسیش خۆیان ئاماده کردبوو به وردی گوێ له وتاره‌که بگرن.
دکتور ئه‌دمۆند غه‌ریب پرۆفیسوری له دانیشگای ئه‌مه‌ریکی له واشنتن له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ئه‌و پـێیوایه سه‌رۆک باراک ئۆباما چهختێکی ئێجگار که‌می کرده سه‌ر به‌ره‌نگاریـیه‌کانی ئاسایش و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له وتاره‌که‌یدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
شـایان پاشــا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4.12 خوله‌که.