وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاره‌که‌ی چین به جێی مه‌خابن ده‌زانێت بۆ ڕاگرتنی هاوکاری له‌شـکری و هه‌روه‌هاش ئه‌و سـزایانه‌ی ده‌یسه‌پێنێته سه‌ر کۆمپانیاکانی ئه‌مه‌ریکا، دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی واشنتن بۆ پـلانی فرۆشـتنی که‌ره‌سـته و که‌لوپه‌لی له‌شـکری به تایوان.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئهمهریکافلیپ کرۆڵی (P.J. Crowley) ده‌ڵێت سـیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر تایوان یارمه‌تیده‌ر و به‌شـداریـیه له سه‌قامگیری و باری ئاسایشی ناوچه‌که.
ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا پـلانیان ڕاگه‌یاند بۆ فرۆشـتنی که‌ره‌سـته‌ی له‌شـکری به بڕی 6 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار به تایوان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ودای فرۆشـتنی چه‌که به تایوان زیانێـکی گه‌وره له هاوکاریـیه له‌شـکریـیه‌کانی چین و ئه‌مه‌ریکا ده‌دات.