مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێرانی ده‌ڵێت به گوێره‌ی پـلانی پشـتیوانلێـکراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ زیاتر پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات.
دوێنێ له گوته‌که‌یدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ئێرانی به‌ڕێز ئهحمهدینهژاد گوتی ئێران هیچ کێشه‌یه‌کی نیـیه له‌مه‌ڕ ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی ئاست نزمی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوای چه‌ند مانگێـک یۆرانیۆمه‌که وه‌ربگرێته‌وه کاتێـک یۆرانیۆمه‌که به ڕێژه‌ی 20% پـیتێنرابێت، به‌ڵام سه‌رۆکی ئێرانی هیچ واده‌یه‌کی بۆ ده‌سـتکردن به‌و کاره‌ی ڕانه‌گه‌یاند.
له وه‌ڵامی گوته‌کانی مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێرانی کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ریکایی داوای له ئێران کرد ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگادار بکات له‌و نیازه‌ی خۆی که ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده‌یه یۆرانیۆمی ئاست نزمی خۆی بۆ زیاتر پـیتاندنی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات.
هاوکات گوته‌بێژه‌که‌ی کۆشـکی سـپی مایک هامه‌ر گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـنیازێـکی نیازپاکی و هاوسه‌نگی پـێشـکه‌ش به ئێران کردووه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئێران به سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته پـرۆسه ده‌کرێت بتوانێت ده‌زگای ناوه‌کی له تاران بۆ لێـکۆڵینه‌وه بخاته‌گه‌ڕ.