کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هێرشێـکدا له قه‌راغ شـاری که‌ربه‌لای پـیرۆز به لای که‌م 40 که‌س کوژراون و زیاتر له 145 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که به ماتۆر سکیلێـکی بۆمبڕێژکراو و هه‌ڵـدانی گولـله خومپارهیهکهوه کرابوو له‌و ده‌مه‌دا بووه که به سه‌دان شیعه ئاینزا به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێـکه‌وتبوون بۆ به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه سێهه‌م هێرشی گه‌وره‌یه که له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بکرێته سه‌ر شیعه ئاینزاکان ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێـکه‌وتوون. زۆر جار ئه‌م جۆره هێرشانه له لایه‌ن یاخیبووه سـووننهکانهوه ئه‌نجامده‌درێت.