Accessibility links

په‌رله‌مانی عێراق مشتومڕ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کاندیده‌ دورخراوه‌کان ده‌کات


موسـڵمانه‌ شیعه‌کانی عێراق له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ خۆپـیشـاندانیان کردووه‌، له‌ کاتێـکدا یاسادانه‌ران ئاماده‌ن بۆ مشـتومڕ له‌سه‌ر بڕیاری ڕێـگه‌دان به‌و کاندیدانه‌ی گومان هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ ڕژێمی به‌عسی سه‌دام حسێن بۆ به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ نیشـتیمانیـیه‌کان.

خۆپـیشـانده‌ران له‌ شـاره‌ شیعه‌ نشینه‌کاندا ڕژاونه‌ته‌ ناو خیابانه‌کان له‌ ڕێـپـێوان دژ به‌ ڕژێمی به‌عسی پـێشینی سه‌دام حسێن.

په‌رله‌مانی عێراقی بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر بڕیاری پـیاداچوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ڕێگه‌دان به‌ 500 کاندیدی قه‌ده‌غه‌کراو که‌ هێشـتا له‌سه‌ر لیسته‌که‌ بمێنـنه‌وه‌ بۆ به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی ئاینده‌ تا ئه‌و کاته‌ی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ پارتی به‌عسـه‌وه‌ پـێش ئه‌وه‌ی له‌ ناو په‌رله‌مان ڕێـگایان پـێبدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG