چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو کاوه کرماشـانی ئه‌ندامی ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردسـتان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌سـتگیرکرا. ئێسـتا ڕێـکخراوی لێـبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت و داوا له کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌کات ئازادی بکه‌ن.
عارف نادری ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی کاروباری ڕامیاری له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه له لایه‌ن ڕێـکخراوه جیهانیـیه‌کانه‌وه ده‌توانن کاریگه‌ری باشیان هه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:46 خوله‌كه.