وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕێـکی دیکه‌ی سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت پاش ئه‌وه‌ی تاران ڕایگه‌یاند که‌وا یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر ده‌پـیتێنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ئێسـتا سێ کۆمه‌ڵه سـزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسیان لێی هه‌یه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کاربێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا ئه‌م خواسته‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌گه‌ڵ هاوتا فهرهنسـیـیهکهی هێرڤێ مۆرین (Herve Morin) له پاریس.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هیوادارن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م مانگه‌دا سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌کات.