ئێران ده‌ڵێت ده‌ست به پـیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئاستێـکی به‌رزتر کردووه، به‌وه‌ش هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی بۆ سـڕکردنی چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی وه‌لاوه نا.
میدیای فه‌رمی ئێران ڕاپـۆرتی داوه که‌وا پـرۆسه‌که له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ده‌زگای ناتانزی ئێرانی و به ئاماده‌بوونی پـشـکنه‌رانی وزه‌ی ناوه‌کی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سـتپـێـکردووه.
زلهێزه‌کانی خۆرئاوایی نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئێران بتوانێت یۆرانیۆمی به‌ره‌و له 20% بـپـیتێنێت که ڕه‌نگه به‌ره به‌ره چه‌کی ناوه‌کی له‌و یۆرانیۆمه پـیتێنراوه له هه‌مان پـرۆسهدا لێدروسـتبکاتهوه.
به‌ڵام ئێران سووره که‌وا پـرۆگرامی ناوه‌کی ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتـیانه به‌کارده‌هێنێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ئێسـتاکه سێ قۆناغی ئابڵۆقه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له ئاکامی شـکسـتهێنانی له دهسـتههڵگرتن له پـیتاندنی یۆرانیۆم.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت چوارهه‌مین قۆناغی ئابڵوقه‌کان به زووترین کات له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت.