ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسـیۆن به یهکیاندادا، هاوکاتی ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێـکی زۆر له تاران گردبووبوونه‌وه به بۆنه‌ی 31 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی.
به‌پـێی ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسـیۆن ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ندی تاران‌دا کۆبووبوونه‌وه.
ڕاپـۆرتیش هه‌یه ده‌ڵێت سیاسه‌تمه‌داری ڕیفۆرمخواز مه‌هدی که‌ڕووبی و سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران محه‌مه‌د خاته‌می هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر له‌و ده‌مه‌ی ئاماده‌ی ڕێـپـێوانه‌که بووبوون.
هه‌روه‌ها ئۆپـۆزسـیۆن ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ماوه‌یه‌کی کورت زه‌هرا ئیشراقی خوشـکی هاوسه‌ری محه‌مه‌د خاتهمیـیان ده‌سـتگیرکردووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی محه‌مه‌د ڕزا خاته‌می. هۆکاری ده‌سـتگیرکردنیان نه‌زانراوه. جێی ئاماژه پـێـکردنه زه‌هرا ئیشراقی کچه‌زای ئایه‌توڵڵا خومهینیـیه.
هاوکات له گۆڕه‌پانی ئازادی له تاران سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد بۆ ئه‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه‌ی گردبووبوونه‌وه بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌و ڕۆژه نیشـتیمانیـیه.
ئهحمهدینهژاد له وتارکه‌یدا سـتایشی خه‌ڵکی ئێرانی کرد بۆ ئه‌و کارانه‌ی کردوویانه و سه‌رزه‌نشتی ڕۆژئاوای کرد و ڕایگه‌یاند که‌وا زانا ئێرانیـیه‌کان یه‌که‌م بڕه یۆرانیۆمی ئاست به‌رز پـیـتێنراویان به‌رهه‌مهێناوه.