Accessibility links

هاشم زێباری باس له‌ کاریگه‌ری لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات


ڕۆژی شه‌ممه‌ لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ که‌ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ڕاگه‌یاندنێـکی له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی لیسـته‌که‌ په‌رله‌مانتار مه‌یسون ده‌ملۆجی بڵاوکرده‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردن ڕاده‌گرن و داوا له‌ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌که‌ن کارێـک بکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ قه‌یرانی کاندیده‌ دورخراوه‌کان و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا لیسته‌که‌ بڕیاری سه‌خت ده‌دات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاشم زێباری نووسه‌ر و مامۆسـتا له‌ زانکۆی دهۆک له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ کاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:49 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG