کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی وپاکستانی ده‌ڵێن هێزه تایبه‌تیه موخابه‌راتیـیه‌کان چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر گه‌وره سه‌رکرده‌ی له‌شکریی تاڵیبانهکانیان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی نهێنیدا له شاری که‌راچی پاکستان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئێستا مه‌لا عه‌بدول غه‌نی بهرادهربه گیراوی له پاکستانه.
کاربه‌ده‌سـتان وا باس له مه‌لا عه‌بدول غه‌نی ده‌که‌ن که خه‌ڵکی ئه‌فغانستانه وه‌ک که‌سی دووه‌میش ده‌یناسێنن له پاش مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ری دامه‌زرێنه‌ری تاڵیبانه‌کان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن مه‌لا عه‌بدول غه‌نی دیارترین که‌سی تاڵیبانهکانه ده‌ستگیر کرابێت له‌وه‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئه‌فغانستانه‌وه له دره‌نگانێکی ساڵی 2001 دا.
تاڵیبانه‌کان له ئه‌فغانستان نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدول غه‌نی ده‌ستگیرکرابێت و هه‌واڵه‌که به پڕوپاگه‌نده و چه‌واشه‌کاری ناودێرده‌که‌ن.
کارمه‌ندانی ده‌زگا موخابهراتیـیهکانی پاکستان و ئه‌مریکا پـێکڕا لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدول غه‌نیدا ده‌که‌ن که بڕوا وایه به‌رپرسی هه‌ردوو به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی تاڵیبانه‌کان بێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه بۆ ده‌ستگیرکردنی مه‌لا عه‌بدول غه‌نی ئاماژه‌یه به ئاستی نوێی هاوکاریـیه‌کانی نێوان ده‌زگا موخابهراتیـیهکانی پاکستانی و ئه‌مریکایی.