ڕێبه‌ری ڕوحانی ئێران ئایه‌توڵڵا علی خامه‌نه‌ئی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتنی تاوانبارکردووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه دژ به کۆماری ئیسلامی له میانه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ که‌نداوی فارس.
ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی هه‌روه‌ها ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکردووه به وه‌ڕگێرانی هه‌رێمه‌که به‌ره‌و جبه‌خانه‌یه‌کی چه‌ک لهپـێناوی وه‌ده‌ستهێنانی پاره له ناوچه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی میدیای ئێرانی له ئه‌مڕۆدا ئاماژه‌یان به‌و تێبینییه کردبوو.
له ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به گه‌شته‌که‌ی بۆ هه‌رێمه‌که‌دا هێنا که به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ قۆناغێـکی تری ئابڵوقه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان دژ به تاران به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی له پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمدا.
له میانه‌ی گه‌شته‌که‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خاتوو کلنتن ئاگاهی دا که‌وا ڕه‌نگه ئێران ببێته هۆی پـێشبڕکێی چه‌کی ناوه‌کی له ناوچه‌که‌دا ئه‌گه‌ر چه‌کی ناوه‌کی وه‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئێران بۆته دیکتاتۆریـیهتێـکی له‌شکری به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پاسدارانی ئیسلامی.