پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا گرژیـیه‌کی مه‌ترسیدار له نێوان لایه‌نگرانی هه‌ردوو لیسـتی گۆڕان و لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له شـاری سلێمانی ڕوویدا، کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق بڕیاری دا به شه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردن له‌و شـاره ڕابگیرێت.
هه‌ر شه‌وی ڕابردوو به مه‌به‌سـتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕه‌وشه‌که له شه‌قامی سـالمی ناوه‌ڕاستی شـاری سلێمانی هێزه‌کانی ناوخۆ ته‌قه‌یان کردووه و که‌سێـک برینداربووه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:34 خوله‌كه.