سـاڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراقی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به دوری نازانێت له بڕیاری بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان پاشگه‌ز بـبێته‌وه، ده‌ڵێت بڕیاری بهشـدارینهکردن له هه‌ڵبژاردندا بڕیارێـکی قورس و ئازاربه‌خشه و هیچ که‌سێـکیش ناخوازێت ئه‌و بڕیاره بدات، وه کاتێـک به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراقی ده‌ڵێت به‌شـداری له هه‌ڵبژاردندا ناکات، بۆ ئه‌وه‌یه فشـار بخاته سه‌ر کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی و فشـار بخاته سه‌ر نێوه‌ندی بڕیار تا چاوێـک به‌و بڕیارانه‌دا بخشێنرێته‌وه که به بڕیاری هه‌ڵه ناودێری ده‌کات بۆ ڕێـگه‌گرتن له لایه‌ن و قه‌واره‌ی سـیاسی له‌وه‌ی به‌شـداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن. ده‌شڵێت ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی کۆتایی به‌و بڕیارانه‌ی ڕێـگه لێـگرتن بێت و ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاساییبێت و ئه‌وجا به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌رفراوان به‌شـداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌که‌ن.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر قسه‌کانی سـاڵح موتڵه‌گ ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.